لطفا از تمام مطالب دیدن فرمایید.
بیرت دەکەم بیرم دەکەی
خەمت دەخۆم خەمم دەخۆی
ئەم دووریە نەبڕایەوە
ئەوە تەمەنمان هەموو ڕۆی
وەرە با پرچت شانەکەم
با کل بدەم لە چاوانت
وا بڕیاربوو ئاهەنگ سازکەین
نەک شیوەنی دابڕانــــت
ڕووناکی ماڵە چۆڵەکەم
تەنیا تیشکی یەک مۆمێکە
هەڵبەست و گۆرانی شەوم
تەنیا بۆتۆ و بۆ عاشقێکە
کەی دێی بەردەرگای ماڵەکەم
چاوەڕێی هەنگاوەکانتام
کەی دێی ژوورە تاریکەکەم
شەیدای تیشکی چاوەکانتە
تاريخ : جمعه ۱۴۰۴/۱۱/۱۰ | ۱۱:۴ ب.ظ | نویسنده : REZA |











